
ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای مەحکووم کردنی بانگکردنی سێ نووسەری ئێرانی بە ناوەکانی “ڕەزا خەندان مەهابادی، به‌کتاش ئابتین و کەیوان باژەن” ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەر کردنی ئەو سێ نووسەرە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ویروسی کۆرۆنا لە زیندانەکان، یانی ناردنیان بۆ مردنگە و کەوتنە مەترسیی گیانیان و ئەو کارەی کۆماری ئیسلامیی بە ناڕەوا و جینایەت ناو بردووە.
لەو بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممە لەلایەن ئەنجومەنی نووسەرانی ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە قەیرانی کۆرۆنا بەرۆکی خەڵکی ئیرانی گرتووە و دۆخێکی خراپی خوڵقاندووە. لقی یەکەمی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادسەرای ڕژیم لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا، ئەو سێ نووسەرەی بانگهێشت كردووه و پێیانی ڕاگەیاندووە کە ٥ ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە کە خۆیان ڕادەستی لقی یەکەمی دادسەرای زیندانی ئێوین بکەن. شایانی باسه، “ڕه‌زا خه‌ندان و به‌كتاش ئابتین دوو ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت دهبیرانی كانوونی نوسه‌رانی ئێران هه‌ر یه‌ك به شه‌ش ساڵ زیندان و كه‌یوان باژه‌ن ئه‌ندامی پێشووی هه‌یئه‌ت دهبیرانی ئه‌م كانوونه به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.
