
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاری تاران و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ٥ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، كرێكارێكی ٢٩ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی كار له نه‌خۆشخانه‌ی مۆفید له شه‌قامی شریعه‌تی شاری تاران به هۆی داڕمانی چاڵێك گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌م دا، دوو كرێكار له كاتی داڕماندنی بینایه‌ك له شاری پیشوا سه‌ر به ئوستانی تاران به تووندی برینداربوون و به‌دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌م دا، دوو كرێكاری ٣٣ و ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی چاڵ كه‌ندن له شه‌قامی نشاتی شاری ئیسفه‌هان له ژێر ئاواره‌كاندان مانه‌وه و له ڕووداوه‌دا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به تووندی برینداربوو.
