
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی دامغان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و تووشبوونی ٨ كه‌س له كرێكاران به‌م ویرووسه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی ئه‌م كرێكارانه به ویرووسی كۆرۆنا، كارفه‌رما ئاماده نه‌بووه كه كارخانه ته‌عتیل بكات و به كرێكاره‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ر كه‌سێك كه ئێعترازی هه‌یه بچێ، ته‌سویه حیساب بكات. ده‌شڵێن: به‌هۆی ترس له بیكاربوونیان ناچارن به بێ ماسك و ده‌ستكێش كار بكه‌ن.
