کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی نیشته‌جی له‌ هه‌رێمی كوردستان

27h 1 1

27h 1 1

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەر، دانیشتوی هەرێمی کوردستانن کە لە زۆربەی مافە سەراتاییەکانیان بێ بەشن.
“ئاری جلال” سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەبارەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕویان لەهەرێمی کوردستان کردوە ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەر دانیشتوی هەرێمی کوردستانن کە لە زۆربەی مافە سەره‌تاییەکانیان بێ بەشن و پێویسته‌ ڕێكخراوی نەتەوه‌ یه‌كگرتووه‌کان و حکومەتی عیراقی خزمەتگوزاریی زیاتریان پێبکات. ئه‌م به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌، ئەگەرچی لەسەرەتای دەستپێكی شەڕی داعشەوە زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی عێراقی کە زۆرینەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئوروپا کردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش لە پەنابەرانی وڵاتانی درواسێ لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دەژین کە ٢٤٩ هەزارو ٦٣٩ پەنابەری سوری و ٢٠ هەزارو ٥٧٥ پەنابەری تورکی و ١٣ هەزار و ١٦٢ پەنابەری ئێرانی و، ٧٥٦ پەنابەری فەڵەستینین و له‌ ناروودۆخێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.