
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی كۆهگیلویه و بویرئه‌حمه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌خشنامه‌ی چوونه‌سه‌روه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی حقده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوونه‌سه‌روه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كان ته‌نیا بۆ كارمه‌ندانی ڕه‌سمی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌م ئوستانه ته‌رخان كراوه. كۆمه‌ڵێك له كرێكاران به دوای پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئوستاندار كه وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت، ڕایانگه‌یاند: كرێكارانی په‌یمانی به هۆی هه‌ڕه‌شه و ترس له ده‌ركردن و بێكاربوونیان، توانایی به‌دواداچوونی كێشه‌كانیان نیه.
