به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه حوکمی ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محەمەد پەتایشی”، بەندکراوی سیاسی له لایه‌ن دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم له شاری ورمێ حۆكمی ٧ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سهێپندراوه. شایانی باسه، ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “قەمتەرە”ی سه‌ر به شاری پیرانشاره کە هه‌تا ئێستا لە زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگیر كراوه و پێشتریش له دادگای سه‌ره‌تاییدا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.