
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، حۆكمی ئیعدامی دوو زیندانی به تومه‌تی “فساد فی ئه‌رز” و “قه‌تڵ” له زیندانی شاره‌كانی ته‌ورێز و كه‌ره‌ج به‌كرده‌وه ده‌رهات.
یه‌كێك له‌م به‌ندكراوانه كه پێشتر له ساڵی ٩٦ له شاری میانه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تومه‌تی “فساد فی ئه‌رز” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی ناوه‌ندی شاری ته‌ورێز له سێداره درا. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا حۆكمی به‌ندكراوێكی دیكه كه له ساڵی ٩٣ به تومه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌رسه‌ر كرابوو، حۆكمی ئێعدامی له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
