کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئێران

اوج‌گیری کرونا در غرب ایران1

اوج‌گیری کرونا در غرب ایران1

كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستانه‌كانی غه‌ربی ئێران باسیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م ناوچانه‌ و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ كردووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ ژماره‌ی قوربانییان له‌ شاره‌كانی كوردستا بۆ ٧٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بانكه‌كان له‌ شاره‌كانی وه‌ك سه‌قز ته‌عتیل كراون و چوون بۆ شوێنه‌ مێژووییه‌كان و مۆزه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌م ئۆستانه‌ لانیكه‌م ٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ میانه‌ی ئۆستانه‌كانی شۆمالی ئێرانیش، زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆستانه‌كانی گیلان، مازه‌نده‌ران و گولستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ویرووسه‌، له‌ بارودۆخێكی قه‌یراناوی دان‌. شایانی باسه‌ له‌ ئۆستانی گولستان، ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان له‌م ئۆستانه‌ باس له‌ كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی و بێهداشتی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌كه‌ن. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه‌، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و هاوکات، ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٥٤ کەس بەرزبووەته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ماڵپەڕی بی بی سی لە سەرچاوەیەکی تایبەتی نەخۆشخانەکانی ئێرانەوە بڵاویکردبووه‌وه‌، ئەو ئامارانەی كه‌ ئێران رایدەگەیەنێت ناڕاستن و تەنیا لە چەند رۆژی سەرەتادا رێژەی گیان لەدەستدان نزیکەی ٣٠٠ کەس بووە.