ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢۱ی ڕه‌شه‌ممه، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئیسڕائیل، لانیكه‌م كه‌سیك كوژرا و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی بێهداشتی ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین، ڕۆژی چوارشه‌ممه باس له كوژرانی تازه‌لاوێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن به ده‌ست هێزه‌كانی ئیسڕائیل له باكووری به‌شی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن كرد. وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م تازه لاوه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له نابلۆس گیانی له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ١٧ كه‌سی دیكه‌ش به گولله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل برینداربوون. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی نابلۆس، هاتووه‌ته ئاراوه.