
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌هواز كه له‌م كارخانه‌یه‌دا ماونه‌ته‌وه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌رجه‌م كرێكارانی شاغڵی كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌هواز كه به‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٧ ته‌نیا ١٦ كه‌سیان ماوه‌ته‌وه، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دژواری كاریانن. ئه‌م كرێكارانه كه پێشینه‌ی كاریان زیاتر له ٢٠ ساڵه ده‌ڵێن: له‌م ناوه‌نده به‌ر له داخرانی، نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكاری ڕه‌سمی و قه‌راردادای كاریان ده‌كرد كه نزیكه‌ی ١٣٠ كرێكاری قه‌راردادی هاوكات له‌گه‌ڵ داخرانی كارخانه، له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ڕه‌سمی بوون، چه‌ند ساڵ دواتر خانه‌نشین كراون یاخود گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
