كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رابی ئه‌راك”، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی شاری ئه‌راك كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه سه‌ركییه‌كان، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژیانی خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.