
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ویرووسی كۆرۆنا به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان و هه‌روه‌ها له ترسی ده‌ركرانیان، درێژه به كاره‌كه‌یان بده‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌ئێستادا بۆیان پێكهێناوه.
