
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی شیركه‌ته‌كانی لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ كرێكاران و پێڕانه‌گه‌یشتن به بارودۆخی بێهداشتییان له ئێستادا، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی سه‌رتاسه‌ری ئێران، به‌نیازن كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه ده‌ست بده‌نه مانگرتن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسنی تاران، كه‌ره‌ج، كارخانه‌ی تراوێرسی شیرگای شۆمال، هێڵی ڕاگرتنی شۆمالی ئازه‌ربایجان و ئیسفه‌هان، شیركه‌تی ڕاگرتنی فه‌له‌قی قۆم، شیركه‌تی ڕاگرتنی ئه‌راك، مێترۆی مه‌شهه‌د و ناوچه‌كانی نۆگانهی ڕاگرتنی تراوێرس و ڕێگای ئاسنی سه‌رتاسه‌ری وڵات، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌م مانگرتنه به‌شداری ده‌كه‌ن.
