وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیتالیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٦٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مجۆره ژماره‌ی قوربانییان گه‌یشتووه‌ته ٦٣١ كه‌س.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌ی تووشبووان به‌م ویرووسه له ئیتالیا زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، ئه‌م وڵاته به‌دوای چین زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه. ده‌وڵه‌تی ئیتالیا بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م قه‌یرانه، جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی نائاسایی وه‌ك كار و حاڵته‌كانی پێویست، هاتووچۆی خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان و كێبه‌ركێ وه‌رزشییه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه، شایانی باسه، وڵاتی ئیتالیا به گشتی خراوه‌ته قه‌ره‌نتینه‌وه.