
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن به ویروسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌وان ده‌ڵێن، كرێكارانی شاره‌داریی كه زۆربه‌یان په‌یمانین و له شوێنه گشتییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، زۆرتر له كه‌سانی دیكه به‌ره‌وڕووی ئه‌م ویروسه ده‌بن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه خوازیاری دابیین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌وانه، ماسك و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه بوون.
