
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی هێڵی ٦ی بی ئار تی شیركه‌ت واحیدی شاری تاران له شوێنی سامانه‌كه كۆبوونه‌وه و شوفێرهكانیش هاوكات به ڕوشن كردنی چرای ئوتۆبووسهكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ماوه‌یه‌كی كۆرت تا كاتی ساڵی نوێ ماوه، هێشتا جێژنانه و حه‌قده‌ستی كرێكاران و شوفێره‌كانی شیركه‌ت واحید له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته په‌رداخت نه‌كراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ٦ به‌ڵێنی به كرێكاران داوه كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها خوازیاری دابین كردنی، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه بۆ روبه‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ ویروسی كۆرۆنا بوون.
