کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ویروسی كۆرۆنا له‌ ئێران

افزایش آمار قربانیان کرونا در ایران

افزایش آمار قربانیان کرونا در ایران

به‌ پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران، ژمارەى توشبووان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووه‌ته‌ ٨ هه‌زار و ٤٢ کەس و ژمارەى ئەو کەسانەی کە بەهۆى ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٩١ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌، سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌نده‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ده‌رمان و ئاموزش پزیشكی ڕژیم ڕاگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٨٨١ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە بۆ ٨ هه‌زار و ٤٢ كه‌س بەرزبووه‌ته‌وه‌. هاوكات ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تائێستا ٢٩١ كەس بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە. به‌ پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.