ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، هه‌زاران كه‌س له وڵاتی شیلی، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژن، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێپێوانێكی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شدار بووان پتر له ١٢٥ هه‌زار كه‌س بوون و به به‌رز كردنه‌وه درووشم خوازیاری كۆتایی هێنان به توندوتیژی دژبه ژنان و یه‌كسانی مافی ژن و پیاو بوون. شایانی باسه ئه‌م ڕێپێوانه پاش هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس به توندوتیژی كێشراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ڕێپێوانه‌كه ته‌نیا تایبه‌ت به شاری سانتیاگۆ نه‌بووه و پتر له ٣٥ هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی دیكه‌ی شیلی به بۆنه‌ی ٨ مارسه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.