کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕووداوی هاتووچۆی خویناوی له‌ ده‌مێشق

ڕووداوی هاتووچۆی خویناوی له‌ ده‌مێشق

ڕووداوی هاتووچۆی خویناوی له‌ ده‌مێشق

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌ممه‌، لەسەر ڕێگاى سەرەکى ده‌مێشق و لەنزیک پردى بەغداد بەهۆى ڕووداوێکى هاتووچۆوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتى ناوخۆى سووریه‌ ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەى نێوان ده‌مێشق ـــ حمس و لەنزیک پردى بەغداد تەنکەرێکى سوتەمەنى و دوو ئۆتوبووسی نەفەرهەڵگر خۆیان بەیەکدا داوە و بەو هۆیەشەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و لەوانەش دوانزە کەسیان هاوڵاتى عێراقین و زیاتر لە ٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.