
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی مه‌شهه‌د ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه و بێهداشتی له نه‌خۆشخانه‌كان، ده‌ستیان له‌كا كێشایه‌وه.
به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران، پزیشكان و په‌ره‌ستارانی مه‌شهه‌د كه زیاتر له هه‌ر توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان له‌سه‌ره، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
