
ژماره‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی شه‌ممه، گه‌یشته ٨ كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیامه‌ك دیوشلی، عه‌لی شێخ مۆرادی، حه‌مید لوتفی، مسته‌فا سه‌مه‌دی، محه‌ممه‌د وسووقی كیا، نرجس خانعه‌لی زاده و ڕامین عه‌زیزی فه‌ڕ”، له زومه‌ری ئه‌و پزیشكانه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشینی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به ده‌یان پزیشك و په‌ره‌ستاری دیكه له ئێران به‌هۆی تووشبوونی به‌م ویرووسه، گیانیان له مه‌ترسیدایه.
