
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له شاری ئیسفه‌هان تووشی ڕووداوبوو و له ئه‌نجامیدای به سه‌ختی برینداربوو.
وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه و خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ئیسفه‌هان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه كرێكارێك به‌هۆی گیرخواردنی له‌ژێر ئۆتۆبووسێك له مه‌جموعه‌ی ئه‌میركه‌بیری ئیسفه‌هان به سه‌ختی برینداربووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران له بواری ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له ناو وڵاتانی جیهاندا له پله‌ی ١٠٢ جیهان قه‌راری گرتووه.
