
كرێكارانی شاره‌دایی ئه‌ڵوه‌ند ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، خوازیاری په‌رداختی به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند ٤ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.
