شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019

به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌ندكراوێك له شاری تاران كه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌دوای ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، له سزای ئێعدام ڕزگار بوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌ندكراوه، ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه له شاری تاران به “قه‌تڵ” تۆمه‌تبار كرابوو و قه‌رار بوو له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌ربێت، به‌ڵام له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه ڕه‌زایه‌تی پێدرا و له مه‌رگ ڕزگاری بوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی كه له زیندانی شاری سنه به “قه‌تڵ” تۆمه‌تبار كرابوون، به‌هه‌وڵی چالاكانی پێشڕه‌وی ئه‌مشاره، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كۆژراوهكهوه ڕه‌زایه‌تییان پێدرا و ڕزگارییان بوو.