
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له نزیكه‌ی ٣٠ نه‌خۆشخانه‌ی شاری تاران به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و ژماره‌ی تووشبووان به‌م ویرووسه، باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌سیح دانشوه‌ر” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ تا ٣٠ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠ كه‌س له پزیشكانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له “یافت ئاباد”ی تارانیش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی، له وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی تووشبوو به كۆرۆنا خۆیان بواردووه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به‌م په‌تایه و نه‌بوونی ماسك و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه، دانیشتووانی ئه‌مشاره تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون.
