
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی فڕۆكه‌وانی عه‌لی بابا له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٨٢ كرێكارای ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ده‌ركراو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی فڕۆكه‌وانی عه‌لی بابا هۆكاری ده‌كردنی ئه‌م كرێكارانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ره گشتیارییه‌كان بۆ ئێران و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له‌لایه‌ن سپای پاسداران، گه‌شته‌كانی ئه‌م شیركه‌ته بۆ ئێران بۆ كه‌مترین ئاستی خۆی دابه‌زیوه.
