
“فرووزان یه‌زدانی پوور” خوێندكاری باڵای بواری فه‌رهه‌نگی و ڕاگه‌یاندن له زانكۆی تاران كه ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، سه‌ره‌ڕای دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی هه‌روا له زیندان ڕاگیراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فرووزان یه‌زدانی پوور” ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ كاتژمێر ١٠ شه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئازادنه‌كردانی “فرووزان یه‌زدانی پوور” له‌كاتێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و نیگه‌رانی له‌ئاست بارودۆخی ته‌ندرووستی، به‌رده‌وام په‌یگیری كاره‌كانین.
