
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تایباد و ده‌شتستان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار لانیكه‌م ٨ كرێكار بوونه قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی جێگیركردنی جه‌رسه‌قیل له شارستانی ده‌شتستان به‌هۆی گیرخواردنی له نێوان تابلۆی به‌رق و جه‌ره‌سه‌قیله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌داریی تایباد ڕایگه‌یاندووه كه ٧ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكێرێكی سووته‌مه‌نی له‌مشاره به سه‌ختی برینداربوون و گوزاتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
