
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، زیاتر له ١٨٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی “ڕامپكۆ”ی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست وه مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دواخرانی جێژنانه و سه‌نه‌واته‌كانیان و هه‌روه‌ها درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی “ڕامپكۆ”ی ئیلام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٧ مانگ به‌سه‌ر دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به موتاڵه‌باته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ندین مانگه له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستا، ناچاربوون كه درێژه به كاره‌كه‌یان بده‌ن.
