
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، خه‌ڵكی شاری قۆم له ناڕه‌زایه‌تیی به دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌حرایی له لایه‌ن سپای پاسداران بۆ تووشبووانی ویروسی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه و پێشیان له جێگیر كردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه گرت.
پێشتر میدیاكان له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه باسیان له دروست كردن و جێگیربوونی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌حرایی سپای پاسداران له ناوچه‌ی نیروگای شاری قۆم كردبوو. ده‌وترێت ناڕازییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپا تێكهه‌ڵچوون و له ئاكامدا خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ئیزنی جێگیربوونیان به‌م نه‌خۆشخانه نه‌داوه.
