کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی دۆخی قه‌یراناوی كۆچبه‌ران له‌ سنووری توركیه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سپا و پۆلیسی یۆنان بە چڕی لەسەر سنووری تورکیه‌ بڵاوەیان پێکراوە و سوورن لەسەر ئەوەی رێگە نەدەن هیچ کۆچبەرێک بگاتە خاکی وڵاتەکەیان.

 بەپێی ئامارەکان لە ماوه‌ی شەش رۆژی رابردوودا کە تورکیه‌ سنوورەکانی بە رووی کۆچبەراندا کردووەتەوە، ٢١٦ کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی یۆنان و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی كۆچبه‌ران له‌ سه‌ر سنووره‌كان، گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كار هێناوه‌ و ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌، وڵاتی یۆنان سوورە لە سەر داخستن و کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی و سپا و پۆلیسی یۆنان رێوشوێنی تووندیان گرتووەتە بەر. 

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-