سه‌ره‌نجام پاش ١٨ مانگ وتووێژی نهێنی و ئاشكرا، ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌ناو ئاشتی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تاڵه‌بان له ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٩ی فێوریه له دۆحه پێته‌ختی قه‌ته‌ر، واژۆ كرا. ڕێكه‌وتن نامه‌كه له لایه‌ن “زهلمهی خه‌لیلزاد” نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ “ئاشتی” له ئه‌فغانستان و له لایه‌ن به‌رپرسی ده‌فته‌ری سیاسی و جێگری تاڵه‌بانه‌وه به به‌شداریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانی تایبه‌تی پتر له سی وڵات واژۆ كرا. له‌و نێوه‌دا نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌ناو ڕه‌سمیی ئه‌فغانستان به‌شداری نه‌كردبوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش نیشانی دا كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌وه‌ی وا وه‌ك ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی و یاسایی ئه‌فغانستان باسی لێده‌كرا، له داوه‌ڵ و ده‌ست نیشاندهیهك زیاتر نه‌بووه و هه‌ر بۆیه بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له سنووره‌كانی كابۆل تێپه‌ر نه‌ده‌بوو.
به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه كه له ماوه‌ی ١٣٥ ڕۆژ پاش ئیمزای قه‌رارداده‌كه ژماره‌ی هێزه نیزامیه‌كانی له چوارده هه‌زاره‌وه بۆ ٨ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س كه‌م كاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا تاڵه‌بانیش به‌ڵێنی داوه كه له خاكی ئه‌فغانستان دا هێرشی تیرۆریستی نه‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانیش ده‌بێ ٥ هه‌زار زیندانیی تاڵه‌بان ئازاد كا و تاڵه‌بانیش له به‌رامبه‌ردا هه‌زار كه‌س له دیله‌كانی شه‌ڕ كه له زیندانه‌كانیدا ڕاگیركراون ئازادكات. ئه‌گه‌رچی ئه‌شره‌ف غه‌نی ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه ” ڕزگار كردنی زیندانیه‌كانی تاڵه‌بان له سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا نه‌بووه و به سه‌لاحیه‌تی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام خۆشی باش ده‌زانێ كه چاره‌یه‌كی بێجگه‌له مل كه‌چ كردن له به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و تاڵه‌بان نییه. ئه‌گه‌رچی قه‌راره وتووێژی نێوان تاڵه‌بان و ئه‌فغانستان كه له‌ژێرناوی “موزاكرهی به‌ینی ئه‌فغان” باسی لێده‌كرێ له ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه واته ١٠ی مارس ده‌ست پێبكات، به‌ڵام هێشتا هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن “كۆماری ئیسلامیی ئه‌فغانستان“ه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان كه له ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا له‌ژێرناوی “ئیماره‌تی ئیسلامی” باسی لێكراوه، دیاری نه‌كراوه. بوونی وشه‌ی “ئیسلامی” له ناوی هه‌ر دوو لایه‌نی وتووێژه‌كه‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پاش ١٨ ساڵ حزووری نیزامیی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ئه‌فغانستان، چ جۆره ده‌وڵه‌تێك قه‌راره به نه‌سیبی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وته‌كانی خۆیدا له جه‌ره‌یانی واژۆی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا وتی” پێویسته تاڵه‌بان پێیبهندی به‌ڵێنیه‌كانی بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده په‌یوه‌ندیی نه‌مێنێت. تاڵه‌بان سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت ده‌توانێ توندوتیژیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.” به‌مجۆره و به‌و ئاسانیه هه‌موو هه‌را و هوریای ١٨ ساڵه سه‌باره‌ت به تیرۆریست بوونی تاڵه‌بان خامۆش بوو و ئه‌وان بوون به هێزێك كه ده‌توانن توندوتیژیه‌كان كه‌م كه‌نه‌وه. له‌خۆڕا نییه كه به‌رپرسی ده‌فته‌ری سیاسیی تاڵه‌بانیش ئیدعای كردووه كه ” ئێمه وه‌ك هێزێكی نیزامی و سیاسی له‌گه‌ڵ هاوساكانمان و جیهان په‌یوه‌ندی ده‌گرین. ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگه و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان شایه‌تی دامه‌زرانی ئاشتیه‌كی پایه‌دار و ئه‌منیه‌تی دایمی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته ده‌بن.” هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و قسه و زمان بازیانه بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان گاڵته‌جاڕیه‌كی تاڵه كه به به‌های گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س و لێكهه‌ڵوه‌شانی تار و پۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كۆتایی پێهاتووه. چ ئه‌وكاته‌ی كه ئیمپریالیسته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنی ڕووسه‌كان له ئه‌فغانستان، ده‌یان هه‌زار جههادیستی ئیسلامی‌یان په‌ره‌وه‌رده و ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرد و چ ئه‌و كاته‌ی پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووسه‌كان، ئه‌فغانستان بوو به مه‌یدانی هێرش و په‌لاماری ئه‌م جههادیستانه و بوو به فێرگه‌ی بارهێنانی تیرۆریسیتی ئیسلامی و چ كاتێك كه هه‌ر ئه‌و جههادیستانه له تاڵه‌بان شكستیان خوارد و جێگای خۆیان دا به ئه‌وان و چ ئه‌و كاتهێ له ساڵی ٢٠٠١دا ئیمپریالیسته‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانیان خاكی ئه‌فغانستانیان وێران كرد و “ئازاد كرانی” كابۆلیان له چنگ تاڵه‌بان ڕاگه‌یاند.
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تا به‌سه‌ر دوابهرئاوردی ماڵیی هێزه‌كانی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابردوودا، چاوخشاندنێكمان بێت تا به‌شێك له هه‌زینه‌ی ئیسانی و ماڵی ئه‌و شه‌ڕه كۆنهپهرستانهیهمان بۆ ده‌ركه‌وێ. به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ساڵی ڕابردوو بڵاو بۆوه، له‌و شه‌ڕه ١٨ ساڵه‌یه‌دا نزێك به ٤٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و نزیك به ١١٥ هه‌زار هێزی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، گرووپه تیرۆریسته‌كان، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ و پتر له ٤٠٠ چالاكی مافی مرۆڤ و ٦٠٧ هه‌واڵنێر كوژراون. ئه‌و شه‌ڕه نزیك به هه‌زار ملیارد دۆلار واته سه‌د به‌رابه‌ری ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ئه‌فغانستانی، هه‌زینه بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵگرتووه. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌فغانستان بوو به بازاڕی ڕه‌شی مه‌وادی موخه‌دیر و نزیك به ٨٠ له‌سه‌دی تریاكی جیهان به‌رهه‌م دێنێت. گۆیا هه‌مووی ئه‌و هه‌زینانه بۆ به‌ناو ڕزگاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و به‌تایبه‌ت ژنان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌گه‌ر ئازادكردنی وییه‌تنام له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری به‌خشه‌وه، به‌هێزترین هێزه ئیمپریالیسته‌كانی جیهانی بهچۆك داهێنا و به دلێری و قاره‌مانێتیی خه‌باتكارانی وییهتنامی ئه‌نجام درا، لێره ئیتر ته‌نانه‌ت هێزێكی سكۆلاری بورژوازیش نابیندرێ. ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێ ئازادكردنی كابۆل له دڵی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان هێزێكی ئیمپریالیستی و ڕه‌وتێكی تیرۆریستیی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی دا ئه‌نجام ده‌درێ. قوربانیانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه به‌ر له هه‌موو كه‌س ژنانی ئه‌فغانستان ده‌بن. هه‌ر ئه‌وانه‌ی وا گۆیا بۆ ئازاد كردنیان، ئه‌فغانستان بووه‌ته مه‌یدانی هێرش و په‌لاماری هێزه ئیمپریالیست و تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان. له ئێستاشدا، هه‌ر ئه‌و تیرۆریسته ئیسلامیانه، هه‌ر ئه‌و موومیاییانهی كه له تاریكترین گۆڕه‌كانی مێژووه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه ، قه‌راره ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بێنن. باس له‌وه ده‌كرێ كه له پتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌دره‌سه‌ی پاكستان كه‌سانێك ئامووزش ده‌بینن كه بۆ شه‌ڕی ئه‌فغانستان ناردرابوون و ئه‌وانه‌ش هه‌ر ئه‌و هێزه پاشكهوتانهی تاڵه‌بانن كه ده‌رفه‌تی جه‌وله‌یان له ئه‌فغانستان به باش زانیوه و به‌ر له‌هه‌موو كه‌س قوربانیهكانیانی خۆیان له‌ناو ژناندا هه‌ڵده‌بژێرن. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش وتراوه كه ناڕازیانی ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان خه‌ریكی په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌كانی داعشن و له ڕاستی دا هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌و دواهاته فهلاكهتبارانهن كه ئیمپریالیسته‌كان و تاڵه‌بان له سێبه‌ری ڕێكهوتننامهكهیاندا بۆ خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیان به‌دیاریی دێنن.
بێگومان له‌و نێوه‌دا ، ڕزگاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ته‌نیا له ڕێگه‌ی وتنی “نا“یه‌كی به‌ته‌وژم به هه‌موو ڕێزی كۆنه‌په‌رستان، ده‌توانێ بێته دی. هه‌ر ئه‌و “نا“یه‌ی كه له ئێستادا خه‌ڵكی عێراق دژبه داگیركاریه‌كانی ئه‌مریكا، دژبه حزووری نیزامیی كۆماری ئیسلامی و دژبه هه‌موو تاقمه ئایینیه‌كان و مافیا عهشیرهییهكان، له نزیك به ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له شه‌قام و مه‌یدانه‌كاندا هاواری ده‌كه‌ن.