
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی هێڵ و ئه‌بنیه‌ی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاری ئه‌راك (شیركه‌تی جوش گۆسته‌ر)، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
كرێكارانی مانگرتوو كه ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌یش مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ. هه‌روه‌ها كرێكاران سه‌ره‌ڕای په‌دارخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه ساعه‌ت كارییان به هۆی بڵاوبوونه‌وه ویروسی كۆرۆنا بوون.
