
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ئیداری بینای ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای كۆرۆنا له ئێران، كارمه‌ندانی ئیداری بینای ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وت وێڕای ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆیان له‌ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، خوازیاری گۆڕینی سه‌عات كاریان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو تا سه‌عات چواری دوانیوه‌ڕۆ كار ده‌كه‌ن.
