
“عه‌لی خامنه‌یی” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ڕوونی سه‌باره‌ت به په‌تای كۆرۆنا هوشدارییان داوه به خه‌ڵك و به ڕاشكاوی خه‌به‌ر ڕسانییان كردووه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، هه‌ندێ له وڵاتانی به شاردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه تاوانبار كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م نه‌خۆشینه له‌م وڵاتانه زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وڵاتانی چین، كۆره‌ی باشوور، ئێران، ژاپۆن و ئیتالیا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبون به په‌تای كۆرۆنایان تێدا به‌دی كراوه. قسه‌كانی خامنه‌یی له كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له ئێران، پێداگریان له‌سه‌ر ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشینه ده‌كرد و ته‌نیا كاتێك ئاماده‌بوون كه ئه‌م ڕاپۆرتانه پشتڕاست كه‌نه‌وه كه دوو كه‌س له شاری قۆم به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس به‌هۆی ئه‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستدابوو. هاوكات ئه‌و ئامارانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بڵاویان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ گومان و بێ باوه‌ڕییه‌كی زۆر به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س له ئێران به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان باس له گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٤٠٠ كه‌س ده‌كه‌ن.
