کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كه‌مبوونی مه‌وادی بێهداشتی له‌ ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

کمبودها در ایران همزمان با شیوع

کمبودها در ایران همزمان با شیوع

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دۆزینه‌وه‌ی ٢٨ ملیۆن ده‌ستكێشی پزیشكی شاردراوه‌ له‌ دوو ئه‌نبار له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكێشانه‌ كه‌ له‌ دوو ئه‌نبار له‌ كه‌هریزه‌ك شاردرابووه‌وه‌ له‌ حاڵێكدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌رمانگاكانی ئێران ماوه‌ی چه‌ندین حه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ده‌ستكێش و باقی مه‌وادی پزیشكی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ عه‌ره‌به‌ستانی سعوودی، كه‌سێكی ئێرانیی بووه‌ كه‌ له‌ به‌حره‌ینه‌وه‌ چووبووه‌ ئه‌م وڵاته‌. هاوكات له‌ عێراقیش خوێندكارێكی ئێرانی به‌م په‌تایه‌ گیرۆده‌ بووه‌ و ٢٠ حاڵه‌تی دیكه‌ كه‌ هاووڵاتیی عێراق بوون به‌دوای چوون بۆ ئێران به‌م نه‌خۆشینه‌ تووشبوون.