
“ئاره‌ش سادقی” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌رج كه له ڕێكه‌وتی ٢ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ گوازرابوویه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی، پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه كه یه‌كێك له ئێسقانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی سنگی تووشی نه‌خۆشینی “كێندرۆساركۆما” بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی ئاره‌ش سادقفی وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایانگه‌یاندووه كه پاش سێ جه‌له‌سه ده‌رمان، سه‌رله‌نوێی تاقیكردنه‌وه‌ی “مێشك” له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی دووهه‌م نیشان ده‌دات كه ئه‌م نه‌خۆشینه به شێوه‌ی كاتی كۆنتڕۆڵ كراوه. شایانی باسه، ناوبراو ده‌بێ هه‌ر سێ مانگ جارێك بچێ بۆ نه‌خۆشخانه و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئاره‌ش سادقی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تووشی سه‌ره‌تای ئێسقان ببوو و عه‌مه‌لی جه‌ڕراحی بوو كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی بێبه‌ش بوون له ده‌وره‌ی دره‌مان، تووشی كێشه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌یی بووه‌ته‌وه.
