ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، له ئه‌نجامی هێرشێكی هێزه‌كانی توركییه به مه‌به‌ستی پاشه‌كشه كردن به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له باكووری ڕۆژئاوایی سوورییه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوورییه له لایه‌ن هێزه‌كانی توركییه‌وه خرایه‌وه خواره‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئۆپڕاسیۆنه هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی هاوبه‌شی ئه‌ڕته‌شی سوورییه و ڕووسییه بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئێدله‌ب ئه‌نجام دراوه كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه چڕتر بووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌ڕته‌شی توركییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوورییه‌ی له پارێزگای ئێدله‌ب خسته‌بووه خواره‌وه.