
هاوڵاتیانی نیگه‌ران و ناڕازیی شاره‌كی ته‌وحید له به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیم له جیات به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كڕۆنا، ده‌ستی كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی “غهرباڵگیریی” نه‌خۆشانی كڕۆنا له ده‌رمانگاكانی شاره‌كی ته‌وحیدی به‌نده‌رعه‌باس، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان له‌و ناوه‌نده ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و له ڕێگه‌ی ئاگردانی زبڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوه‌نده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و پاشان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
