میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگهیاندووه، حزبی “لیکود” نزیک بە نیوەی هەموو دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتیی پهرلهمانی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان حزبی لیکود و هاوپەیمانەکانی، توانیویانە ٥٩ کورسی پەرلەمانی لەکۆی ١٢٠ کورسی بەدەستبهێنن. ئاماژه بهوهشكراوه كه ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕهشهممه ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیەندرێن و دواتر سەرۆکی ئیسرائیل براوەی هەڵبژاردنەکە بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بەهۆی بەدەستنەهێنانی زۆرینەی کورسییەکان لەلایەن حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت ئەمە سێیەمین هەڵبژاردنی ئیسرائیلە.