ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له ویلایه‌تی خۆست له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٣ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌كه له زه‌ویه‌كی فوتباڵ له ویلایه‌تی “نادرشا كوت” ڕووی داوه. هه‌واڵی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه وته‌بێژی گرووپی تاڵه‌بان باسی له كۆتایی ئاگربه‌ستی ٩ ڕۆژه كردبوو. نوێنه‌رانی سیاسیی گرووپی تاڵه‌بان و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه له دۆحه، پێته‌ختی قه‌ته‌ر، ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كیان به ئامانجی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ١٩ ساڵه له ئه‌فغانستان واژۆ كرد. شایانی باسه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یان لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ویلایه‌تی خۆستی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.