
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخیان و بێبه‌شبوون له به‌شداری كردن له تاقیكردنه‌وه‌ی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له ئاموزش و په‌روه‌رش، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه پێشتریش چه‌ندین جار له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه هاتبوونه شاری تاران و له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن و دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان له ئامووزش و په‌روه‌رش بوون. فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ناوچه دوور مه‌وداكان و ئاواییه‌كانی سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن، نابێ له‌وه بترسن كه له داهاتوودا بێكار بن.
