ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی هێند ڕایانگه‌یاند كه ژمارەی ئەو کەسانەی كه لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هیندۆه‌كان و مسوڵمانەکانی پایتەختی هیندوستان كوژراون، بۆ ٤٦ کەس بەرزبووەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای ئەوەی مسوڵمانەکانی پایتەخت لە دژی یاسای نوێی رەگەزنامە، کە مافی زیاتر دەداتە هیندیه‌کان، خۆپیشاندانیان کرد و لەلایەن هیندیه‌کانەوە بەرپەرچدرانەوە، شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە. ده‌وڵه‌تی هێند به‌دوای په‌سه‌ند كردنی یاسای پێدانی مافی هاووڵاتیی بوون له مانگی دێسامبری ٢٠١٩، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رین به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.