
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری مێترۆی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری یاخود به شیفتی بوونی كاره‌كه‌یان بوون.
كرێكارانی خزمه‌تگوزاری مێترۆی تاران كه به‌رپرسایه‌تیی خاوێن ڕاگرتن و پاك كردنه‌وه‌ی واگۆنهكایان له‌ئه‌ستۆیه ده‌ڵێن: بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ماسك و ده‌ستكێش به‌ره‌وڕوون و به‌رپرسانی مێترۆ هه‌تا ئێستا هیچ ڕێكارێكیان بۆ ئه‌م كێشه‌یه له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه. ده‌شڵێن: به‌هۆی گرانی و مه‌ترسی ده‌ركرانیان ناچارن كه له شوێنی كاره‌كانیان ئاماده بن و هه‌ربۆیه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
