
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری زه‌ڕشووران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان و هه‌روه‌ها هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشینه‌كان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا كۆتایی ساڵی ٩٦، لانیكه‌م ٢١ كه‌س له‌گه‌ڵ كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان، ١١٢ كه‌س له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌بیستن و ٣ كه‌س له‌گه‌ڵ كێشه‌ی مه‌ترسیداری دڵ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له‌سه‌ره‌وه بوونی ڕێژه‌ی ده‌نگ له‌ئاستی ستاندارده‌كان و له‌سه‌ره‌وه‌بوونی ڕێژه‌ی سۆرب، ئه‌سید كۆلۆریدریك، ئامۆنیاك، ئارسێنیك و باقی كانزاكانی دیكه له مه‌عده‌نه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره داناوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌م كێشه‌وگرفتانه هه‌تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو و كارفه‌رمای مه‌عده‌نی زێڕی زه‌ڕشووران، به‌نیاز نییه كه پێڕاگه‌یشتن به‌م كێشانه بكات.
