
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌مبوونی گاز له شاری زابۆل له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رن.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له ئاست نه‌بوونی گاز و سه‌رمای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا ناڕازیین. هاووڵاتییانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه كه به‌رپرسان به سه‌رنج دان به وه‌رزی سه‌رما و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌وه‌یكه ده‌زانن خه‌ڵكی زابۆل له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی گاز به‌ره‌وڕوو، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جیدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵناگرن.
