“محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی سه‌رۆك كۆماری عێراق، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، به‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه له ڕاكێشانی پشتیوانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه پێدان به وه‌زیرانی پێشنیاری كراوی، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، “محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی” كه مانگی ڕابردوو له لایه‌ن “به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕاسپێردا بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ، له نامه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی وتووێژه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، له‌گه‌ڵ ململانێ و كێشه‌گه‌لێك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه نییه. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌كانی تاوانبار كردووه كه له‌م پێوه‌نده‌دا “جیدی نین” و ته‌نیا “بیر له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان” ده‌كه‌نه‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانیوه كه بۆ ده‌نگ دان له‌سه‌ر دیاری كردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێ، كۆی ١٦٥ ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. شایانی باسه، عه‌لاوی بڕیار بوو كه تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بمێنێته‌وه و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێك بێنێ، به‌ڵام ئێستا ئه‌م مۆڵه‌ته كۆتایی پێهاتووه.