
شۆفیرانی گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی بیرجه‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری دابین كردنی شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا له بازگه‌كانی پۆلیسی ڕێگا بوون.
ناڕازییان ده‌ڵێن: پیشه‌ی شۆفیرانی گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و به سه‌رنج دان به كێشه‌وگرفته‌كانی دابین كردنی بژیوی ژیانیان و له‌سه‌ره‌وه بوونی هه‌زینه‌كانی نۆژنكردنه‌وه و كاركردی ماشێنه‌كان و پارچه‌ی كۆمه‌كی، ناتوانن كاره‌كانیان ته‌عتیل كه‌ن و له ماڵێ بمێننه‌وه. ده‌شڵێن: شۆفیره‌كان به‌هۆی هاتووچۆیان له نێوان شاره‌كان، گرینگ‌ترین هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسهن، هه‌ر بۆیه خوازیاری دابین كردنی شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ویرووسی كۆرۆنا له بازگه‌كانی پۆلیسی ڕێگا بوون.
