
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی تووشبوان به ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووه‌ته ٩٧٨ کەس و تا ئێستا ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کیانوش جه‌هانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه: ژمارەی تووشبوان به ویرووسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووه‌ته ٩٧٨ کەس و لە بەرامبەردا ١٢٣ کەس چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە. ناوبراو رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا ١١ کەس بە هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا دوێنێ ژمارەی توشبوان ٤٣ کەس بووه. پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند بوو، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم زانکۆ، پەیمانگا، مه‌دره‌سه‌كان و خوێندنگاكان و ناوەنده‌كانی رۆشنبیری و وەرزشییەکان دادەخرێن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هاتوچۆی نێوان شارەکان رابگرن و هیچ کۆبوونەوە و مەراسیمێکی پرسە ئەنجام نەدەن و سەردانە ئاینییەکانیش ئەنجام نەدەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بەپێى ئەو ژمارانەى كه داتابەیسى جیهانى بەردەوام بڵاوی دەکاتەوە، رێژەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ٨٦ هه‌زار و ٩٨٣ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٢ هه‌زار و ٩٧٨ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٤٢ هه‌زار و ١٣٩ كه‌سیش بە تەواوى لە ویرووسهكه رزگاریان بووە و چاکبونەتەوە.
