
كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و به‌ندكراوانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین له ماوه‌ی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٠ و ١١ی ڕه‌شه‌ممه، به مه‌به‌ستی په‌یگیری مه‌ره‌خه‌سی به‌ندكراوان چوونه‌ته لای دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر زیندانه‌كان و له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌خشنامه‌ی قووه‌ی قه‌زایی پاش ٤ ڕۆژ له ده‌ركردنی ئه‌م به‌خشنامه‌یه بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دادیاری چاو‌دێر به سه‌ر زیندانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه لیستی به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ناردراوه بۆ دادستانی و ده‌بێ دادستانی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ه‌رخه‌سی به به‌ندكراوان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ و له‌ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی هه‌ركام له به‌ندكراوان، ئه‌وه به خودی زیندانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. هاوكات به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌خشنامه‌ی قووه‌ی قه‌زایی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی به‌ندكراوان، به‌نده‌كانی زیندان هه‌تا ئێستا پاك نه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نیا ده‌ستكێش و ماسك به به‌ندكراوان دراوه كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی زیندانییان نییه. ده‌شڵێن: بۆ ١٢٠ كه‌س ته‌نیا سێ ده‌ستشوویی هه‌یه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ ماده‌یه‌كی پاك كه‌ره‌وه به به‌ندكراوان نه‌دراوه.
